کانونی یه‌که‌م 30, 2023 15:50 Asia/Tehran

ژمارێک ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی وشدارییان داوە سەبارەت بە زیادبوونی شەڕ و توندوتیژی لە جیهان و دۆخی کارەساتباری فەلەستینییەکان.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، ئسکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین پەیامی ساڵی ٢٠٢٣یدا، وشداریدا لەحاند زیادبوونی  شەڕ و توندوتیژیی لە جیهاندا و ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی "ئازاری گەورە، تووندوتیژی و تێکشیوانی کەشوهەوا" بووە. گۆتێریش بە ئاماژە بەوەی کە خەڵک بەهۆی پەرەسەندنی هەژاری و برسێتی ڕووبەڕووی بارودۆخێکی دژوار بوونەتەوە، بانگهێشتی هەموو جیهانی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڵاواردن و ڕق و کینەی پێوەندییەکانی نێوان وڵاتان و کۆمەڵگاکان ژەهراوی دەکات.

لەو پێوەندییەدا "فرانچسکا ئالبانیز"، ڕاپۆرتەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە فەلەستین، بە شی کردنەوەی ڕەوشی نالەباری فەلەستینییەکان بە هۆی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەدا، وتی: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززە بەڕبەڕییەت و دڕندەخویی ئەم سەدەیە دێتە ئەژمار؛ ئیسراییل بە بیانووی لەناوبردنی حەماس زیاتر لە بیست و یەک هەزار فەلەستینی لە غەززە شەهید کردووە. ڕاپۆرتەری مافی مرۆڤی  نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین جەختیشی کرد: لە ڕاستیدا بێدەنگە کردنی ڕۆژاوا لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا بە مانای ئەوەیە کە هاوڕێیەتی و هاوکاریی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی دەکات . ئالبانیز لە درێژەدا ڕەخنەی تووندی گرت لە قەدەغەکرانی هاتنی کەرەستەی پزیشکی و دەرمانی و یارمەتییەکانی دیکە بۆ غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.

"ئەدل خدر"، سەرۆکی بەشی ڕۆژاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای یونیسێفیش ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: لە جەنگەی زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا لە دوانزە هەفتەی ڕابردوو، هەشتا و سێ منداڵ لە کەرتی ڕۆژاوا شەهید بوونە، کە ئەوە  دوو هێندە زیاترە لە هەژمار منداڵانی کوژراو لە هەموو ساڵی ٢٠٢٢دا. بە وتەی خدر زیاتر لە پێنسەد و حەفتا و شەش منداڵیش لە کەرتی ڕۆژاوا بریندار بوونە و ژمارێکی دیکە منداڵی فەلەستینیش لەم ناوچەیەدا قۆڵبەست کراون.

سەرۆکی بەشی ڕۆژاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای یونیسێف وتیشی: لە کاتێکدا جیهان بە ترس و تۆقانەوە چاو لە دۆخی کەرتی غەززە دەکات، منداڵانی کەرتی ڕۆژاوا لەگەڵ مۆتەکەیەکی بێبڕانەوەدا دەژین. بە قسەی زۆرێک لە منداڵانی فەلەستینی، ترس و تۆقان بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان و تەنانەت زۆرێکیان بەهۆیەوە ترس لە تەقەکران و توندوتیژییەکانی دیکەی هاوپێوەند بە شەڕەوە، دەترسن بچنە خوێندنگەوە.

سەرپەیڤ