وشداری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەحاند سەرهەڵدانی کارەساتی دەرمانی لە کەرتی غەززە
نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری داوە سەبارەت بە کەم و بەرتەسک بوونەوەی دەسڕاگەیشتنی هەزاران برینداری فەلەستینی بە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە کەرتی غەززەدا.
"مارتین گریفیتس"، یاریدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و بەرپرسی بەشی فریاگوزاری ئەم ڕێکخراوە، ڕایگەیاند: "نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە بەردەوام و بێوچان کار دەکەن، بەو حاڵەشەوە نەخۆشییە درمیی و عفوونییەکان بە خێراییەوە لە پەناگە قەرەباڵغەکاندا بڵاو دەبنەوە. بەپێی هەواڵی ئاناتوولی؛ گریفیتس وشداریداوە کە سەدان برینداری جەنگ لە غەززە دەستیان ناگاتە خزمەتگوزاریی پزیشکی.
تێدرۆس ئەدهانۆم سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە قووڵەکانی سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەدا. دوایین هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات کە ئێستاکە سێزدە نەخۆشخانەی غەززە تاڕادەیەک چالاکن و چالاکیی دوو نەخۆشخانە دابەزیوە بۆ کەمترین ئاست، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ٢١ نەخۆشخانە بە تەواوی پەکیان کەوتووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە؛ ژماری شەهیدانی غەززە ٢١ هەزار و ١١٠ کەسە و ژماری بریندارەکانیش زیاتر لە ٥٥ هەزار کەسە.