کانونی یه‌که‌م 31, 2023 10:15 Asia/Tehran

تاقمێک لە چالاکان دوێنی هەینی لەبەردەرکی نووسینگەی کومیتەی کاروباری گشطی ئەمریکی - ئیسڕائیلی ناسراو بە ئایپەک لە واشینگتۆن کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕیوە برد.

بەشداربوانی ئەو کۆبوونەو ناڕەزایەتیە لەو کۆبوونەوەیان دا پەلامارو بۆردومانەکانی کەرتی غەززە لەلایەن رژیمی زایونیستیەوەیان کە بۆتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە بیست و یەک هەزارو پێنسەد سڤیلی فەلەستینی شەرمەزار کرد.

شاری ئۆکلەندی نیوزلەندیش دوێنی هەینی بوە گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵک بەئامانجی ڕاگەیاندنی پاڵپشتی و هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین.

خەڵکی ئۆکلەندا لەو کۆبونەوەیان دا وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی و هاوپشتی خۆیان لە گەلی فەلەستین خوازیاری ڕاگیرانی شەڕو پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستیش بوون بۆسەر کەرتی غەززە.

بەشداربوانی ئەو کۆبوونەوە بە شەکاندنەوەی ئاڵای فەلەستین پێداگریان کرد لەسەر کۆتای هێنان بە پەلامارەکانی ئەو ڕژیمەو خوازیاری کۆتایی هێنان بوون بە پەلامار بۆسەر ئەو کەرتە.   

سەرپەیڤ