کانونی دوھەم 03, 2024 14:30 Asia/Tehran

دوای هێرشە کوشندەکەی ئەم دواییەی ئۆکراین بۆ سەر شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیا، سەرۆکی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین زیاتر پەرە پێ دەدرێن.

ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا، هێرشە کوشندەکەی ئۆکراین بۆ سەر شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیای بە هێرشێکی تیرۆریستی ناوبرد و ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ هێرش دەکاتە سەر ئامانجە سەربازییەکان و بەردەوامیش دەبێت لە هێرشەکانیدا. "ڤلادیمێر پوتین" بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕووسیا هێرش ناکاتە سەر ئامانجە مەدەنییەکان، ڕاشیگەیاند کە هیچ تاوانێک بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی بێ سزا نامێنێتەوە. لەلایەکی دیکەوە دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا، لە وەڵامی هێرشە کوشندەکەی ئەم دواییەی ئۆکراین بۆ سەر شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیا، ولادیمیر زلەنسکیی سەرۆکی ئۆکراینی بە شتی پەست و بێبایەخ ناوبرد. دیمیتری مێدوێدێڤیش هەروەک ولادیمیر پوتین جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ڕووسیا تەنیا ئامانجە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج.

نووسینگەی "ئانتۆنیۆ گۆتێرێش"ی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هێرشە کوشندەکەی ئەم دواییەی ئۆکراین بۆ سەر شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیای بە پێشێلکردنی یاسا و ڕێسا مرۆڤدۆستانەکان وەسف کرد. "ماریا زاخارۆڤا"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیایش ڕایگەیاندووە کە بەریتانیا لە پشت ئەم کردەوە تیرۆریستییەدایە و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش بەرپرسیارن. دوابەدوی هێرشی مووشەکی ڕۆژی شەممەی ئۆکراین بۆ سەر شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیا ، ٢٤ کەس کوژران و ١٠٨ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ