کانونی دوھەم 04, 2024 12:30 Asia/Tehran

ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریستی هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵهاتی شەهادەتی سەرلەشکر قاسم سلێمانی لە گڵکۆی شەهیدانی کرمان دژکردەوەی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی جۆربەجۆری جیهانی لێکەوتەوە.

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو کردەوە تیرۆریستیەی بە توندی شەرمەزار کردوو بەو بۆنەوە سەرەخۆشی کرد لەگەل و حکومەتی ئێران و هاوکات خوازیاری وڵامدەرکردنی بەرپرسانی ئەو پەلامارەش بوو.

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس و ئەنساروڵڵای یەمەن"یش ئەو تەقینەوە تیرۆریستیەیان بەتوندی شەرمەزار کردو سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانیش ئەو ڕوداوەی سەرەخۆشی کرد لە خەڵکی ءێران و وڵاتانی هۆڵەنداو ئیتالیاو ئیرلەندو فەڕانساش بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوی جیاجیا ئەو ڕوداوە تیرۆریستەی کرمانیان شەرمەزار کردو هاوپشتی خۆیان ڕاگەیاند لەگەڵ گەلی ئێرانحکومەتەکانی کووباو نیکاراگواش تەقینەوە تیرۆریستیەکەی کرمانیان شەرمەزار کرد.

میتۆمیلەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لەدژکردەوە بەرامبەر بەو کردەوە تیرۆریستیە ڕایگەیاندوە کە ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکی نەبوە لەو تەقینەوانەدا.

وڵاتانی عێراق سعودیا قەتەر بەحرەین عەمان ، میسر، کۆماری ئازەربایجان، تورکیاو ڤینەزۆئیلاو پاکستانیش ئەو تەقینەوە تیرۆریستیانەیان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ