کانونی دوھەم 07, 2024 12:30 Asia/Tehran

دیوانی باڵای ئەمریکا هاوکات لەگەڵ تاوتوێکردنی دۆسیەی بەرپەرچدانەوەی شیاویەتی دۆناڵد ترامپ لە ئیالەتی کلڕادۆ بۆ بەشداری لە قۆناغی دەسپێکی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی قەبووڵ کرد.

ئیالەتی کۆلۆڕادۆ دوو مانگ لەمەوبەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکای لەبەر ڕۆڵگێرانی لە پەلامارەکەی بینای کۆنگرێس لەساڵی دووهەزارو بیست و یەک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن بە قەدەغە ڕاگەیاندبوو.

بێتوو تاوتوێکردنی دۆسیەکەی ترامپ لەلایەن دادگای باڵاوە قەبووڵ نەکرایە، ئەو بڕیارە یاسایە جێ بەجێ دەکراو ناوی ترامپ لە لاپەڕەی دەنگدانەکانی ئەو ئیالەتە دەسڕایەوە.

بەڵام تاکاتێک کە دەنگی بڕیاری یاسایی دیوانی باڵای ئەمریکا سەبارەت بە شیاونەبوونی ترامپ بڵاو نەکرێتەوە دەبێ ناوی ئەو هەروا لەسەر لاپەڕەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی دەرون پارتی کۆماریخوازەکان بمێنێتەوە.

دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەشتی فیوریەی خۆی دا ئەو بابەتە تاوتوێ بکاو قۆناغی دەسپێکی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کۆماریخوازەکانی ئەو وڵاتەش لە ئیالەتی کلڕادۆ بڕیارە لە پێنجی مانگی مەی دا بەڕێوە بچی.

سەرپەیڤ