گیرانی ٣٣٤ ناڕازیی لاگری فەلەستین لە نیۆیۆرک
لایەنگرانی فەلەستین لە نیویۆرک بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان دەستیان دایە داخستنی پرد و تونێلەکانی ئەم شارە.
ناڕەزایەتی دەربڕین لە نیویۆرک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین تووندتر بوو کاتێک پۆلیس زیاتر لە ٣٣٤ کەسی دەستگیرکرد کە پردەکانیان داخستبوو و هاتوچۆی شارەکەیان پەکپێخست.
دەیان خۆپیشاندەر لە بروکلینەوە تا پردی مەنهەتن و تونێلی هۆڵەند، ڕێگاکانیان داخست و پێشیان گرت بە چوونە ژوورەوە و یان هاتنەدەرەوە لە مەنهەتن. هێزە ئەمنییەکان لە نیویۆرک هەوڵی بڵاوەپێکردنی لایەنگرانی فەلەستینییان دا کە زنجیرەیەکی مرۆییان پێکهێنابوو. داخوازی سەرەکیی خۆپیشاندەران راگیردرانی خێرای ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و کۆتایی هاتنی داکۆکیی لۆجستیکی و چەکەمەنیی ئەمریکا لەم ڕژێمەیە.
خۆپیشاندەران دەڵێن دەیانەوێت قۆڵبەست بکرێن بەشکەم دەنگیان ببیسترێت، خۆپیشاندەران پێداگرن لەسەر بەربڵاو و بەردەوام کردنی ناڕەزایەتییەکان هەتا دامەزرانی ئاگربڕێکی تۆکمە و تەواو لە غەززە دادەمەزرێت. خۆپیشاندانی لەوشێوە لە سەرانسەری ئەمریکادا بە بەردەوامی لەسەر قەڵاچۆکرانی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەڕێوە چووە.