کانونی دوھەم 13, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمڕۆ لە دوو کۆبوونەوەی بەجیا سەبارەت بە ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی غەزە و دەستدرێژی جەنگی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن بەڕێوە دەبا.

بەوتەی نوسینگەی هەمیشەیی ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبوونەوەی یەکەم سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای ئاسیاو بەتایبەت پرسی فەلەستین و دەربەدەرو پەرتەوازەکانی غەزە بەڕێوە دەچێ.

واسیلی نێبێنزیا" هەروەها ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری دووهەمی ئەو لیژنەش سەبارەت بە پەلاماری هاوبەشی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن دەبێ.

ئەنجومەنی ئاسایش دوێنێ پێنج شەم بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی ئەمریکاو ژاپۆن سەبارەت بە یەمەنی بە دەنگی بێلایەنی ڕوسیاو چین"ەوە پەسەند کرد.

لەو بڕیارنامەدا هەلمەتی ئەرتەشی یەمەن بۆسەر بەلەمە پەیوەنددارەکان بە ڕژیمی زایونیستیەوە شەرمەزار کراو پێداگریش کرا لەسەر زەرورەتی پارێزگاری لە بێخەمی و دڵنیایی هاتووچۆی دەریاوانی لە دەریای سوورو بابولمەندەب.

لەدوای پەسەندی ئەو بڕیارنامەش ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەڵیان کوتایە سەر بنکەکانی یەمەن.

سەرپەیڤ