ڕووسیا: ئینگلیزو ئەمریکا دارایی وڵاتان دەدزن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە دژکردەوە بە پەسەندی پڕۆژەیاسای دەستبەسەرداگرتنی داراییە بلۆکەکراوەکانی وڵاتەکەی لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئینگلیزو ئەمریکا بەدەیان ساڵە خەریکی دزینی دارایی وڵاتانی دیکەن.
ماریا زاخاروای وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دزینی دارایی گەلان و وڵاتان ئیتر بۆتە تایبەتمەندیەکی دەسەڵاتدارانی ئینگلیزو ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئینگلیزو ئەمریکا بەدزینی دارایی وڵاتانی دیکە بەشێوازی سەدەی بیست و یەک دزی دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای ئاماژە بەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەی وڵامدانەوەی هەر هەنگاوێکی نادۆستانەی وڵاتانی ڕۆژئاواییشە وتیشی: ئەو دسەتبەسەرداگرتنە لێکەوتەیەکی زیاندەری زۆری دەبێ بۆ بواری دارایی و سەرمایەنانەوەی وڵاتان.
زاخاروا وێڕای ئاماژە بەوەی کە قەبارەی بەرچاوی دارایە بلۆکەکراوەکانی ڕوسیا لە ئوروپایە بە ڕاشکاوی وتی: ئەمریکا بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێری میدیا و شیوازی دیکەش بەنیازە زەخت و گوشار بخاتە سەر یەکیەتی ئوروپا تاکوو وڵاتانی ئەو یەکیەتیە یەکەم وڵاتانێک بن کە هەنگاوی یەکەم بەئاراستەی ئەو کارە ناڕەواو بەدڕەوشتانە هەڵبگرن.