کانونی دوھەم 15, 2024 11:00 Asia/Tehran

هەزاران لایەنگری فەلەستین لە شارە جیاجیاکانی وڵاتانی ئاسیایی، ئورووپایی و ئەمریکایی، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیان لە گەلی فەلەستین دەربڕی و خوازیاری کۆتایی هاتنی هێرشە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بوون.

ئەم خۆپیشاندانانە دوێنێ هاوکات لە پاریس، ڕۆم، میلان و دوبلین، لەندەن، ئامستردام و واشینگتۆن لە یەک کاتدا بەڕێوەچوون و لایەنگرانی گەلی فەلەستین بە ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، داوایان لە حکومەتەکانیان کرد گوشار بخەنە سەر تێلاڤیڤ بۆ کۆتایی پێهێنانی جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی. هەزاران ئەمریکایی لە شاری واشینگتۆن لە بەردەم کۆشکی سپی ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ و کۆتایی هاتنی پەلامارە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بوون. ناڕازییان لە کاتێکدا کە ئاڵای فەلەستینیان بە دەستەوە بوو هاواریان دەکرد: "داگیرکاریی بوەستێنن"، " فەلەستین ئازاد کەن".

خۆپیشاندەران لە دوبلینی پێتەختی ئیرلەندیش ئاڵای فەلەستینیان بەدەستەوە بوو و بە ڕەخنە لە هەڵوێستی حکومەتەکانی ڕۆژاوا دروشمی "فەلەستینی ئازاد"یان بەرزکردەوە. 

هەروەها سەدان خۆپیشاندەر لە ڕۆمی پێتەختی ئیتالیا، خوازیاری ڕاگرتنی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە بوون.

هەروەها لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیایش خەڵک  بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل هاتنە سەر شەقامەکان.

مەیدانی کۆماریی لە پاریسی پێتتەختی فەرەنسایش ببووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی ناڕازییان کە خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی دەستبەجێی لە غەززە و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی ئەم کەرتە و سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ڕژێمی زایۆنی بوون. سەدان کەس لە خەڵکی هۆڵندایش پشتیوانی خۆیان بۆ فەلەستینییەکان ڕاگەیاند و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد. لایەنگرانی فەلەستین لە فینلاندیش لە هێلسنکی پێتەختی ئەم وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان و جگە لە پشتیوانی کردنی غەززە دەستیان دایە شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی فەلەستین. بزووتنەوەی گەلی تونسیش ڕۆژی شەممە کۆنفرانسێکی لەژێر ناونیشانی "نەتەوەی ئیسلامی خۆڕاگری دەکات و سەردەکەوێ" بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین بەڕێوە برد.

سەرپەیڤ