کانونی دوھەم 15, 2024 12:30 Asia/Tehran

خۆپیشاندانی لایەنگرانی گەلی فەلەستین لە شارە جیاجیاکانی ئەورووپا و ئەمریکا لە ئاراستەی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین هەر وەک هەفتەکانی رابردوو بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانی لایەنگرانی گەلی فەلەستین لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەوروپا و ئەمریکا، لەوانە هۆڵەند، فەرەنسا، ئێرلەندا، بەریتانیا، ئیتالیا و وڵاتانی دیکە بەڕێوەچوو. سەدان کەس لە خەڵکی هۆڵەند بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک لە ئامستردامی پایتەختی وڵاتەکەیان پشتیوانی خۆیان بۆ فەلەستینییەکان ڕاگەیاند، و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد. خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممەدا لافیتەیەکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو: فەلەستین لە ڕووبارەوە هەتا دەریا ئازاد دەکرێت؛ ئاگربڕ؛ ژینۆساید ڕاگرن؛ ژینۆساید لە فەلەستین ڕوودەدات.

ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەری ئێرلەندیش ڕۆژی شەممە جارێکی دیکە لە ناوەڕاستی شاری دوبلین بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە ڕێپێوانیان کرد و پشتیوانیی حکوومەتی وڵاتەکەیان لە ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد. خۆپیشاندەران خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە، وەدەرنرانی باڵویزی ڕژێمی زایۆنی لە ئژیرەلدن و پشتیوانی کردنی حکومەتی ئیرلەند لە سکاڵاکەی ئەفریقای باشوور لە دیوانی نێودەوڵەتی دژی ئەم ڕژێمە بە تاوانی ئەنجامدانی جژینۆساید بوون.

 ڕۆژی شەممە خەڵکی فەرەنسایش جارێکی دیکە لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. لەم خۆپیشاندانەدا فەرەنسییەکان ئاڵای فەلەستین و نووسراوەکانیان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بەدەستەوە بوو. خۆپیشاندانی هاوشێوەی دیکە لە لەندەن، ستۆکهۆڵم، ژۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور، سێئولی کۆریای باشوور و ژمارەیەک شاری دیکەی جیهان بەڕێوەچوو.

هەروەها هەزاران کەس لە واشینگتۆن ڕۆژی شەممە لە بەردەم کۆشکی سپی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و خوازیاری ئاگربڕ و کۆتایی هێنان بە هێرشە سەربازییەکانی سوپای زایۆنی لە کەرتی غەززە بوون. 

 بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە لافیتەگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە بە ئاماژە بە بەربژارەتیی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی ٢٠٢٤ و پشتیوانیکردنی لە ڕژێمی زایۆنی لەسەریان نووسرابوو: دەنگ مەدەن بە ژینۆسایدی جۆ؛ دەستی بایدن ژەنراوەتە ناو خوێن؛ بێڵن با غەززە بژی.

سەرپەیڤ