کانونی دوھەم 21, 2024 10:15 Asia/Tehran

بەدەیان هەزار کەس لە شاری هامبوورگی ئاڵمانیا دوێنێ هەینی بەدژی باڵی راستی توندئاژۆو پڕۆژە بەرباسەکەیان بۆ دەرکردنی بە ملوێنەها کۆچبەر خۆپیشاندانیان وەڕێخست.

بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ئاڵمانیا ژومارەی ئەو ناڕازیانە دەگەیشتە پەنجا هەزار کەس لەکاتێکدا کە ڕێکخەرەکانی بە هەشتا هەزار کەسیان ڕاگەیاندبوو.

لەدوای چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بەوەی کە ڕاستخوازە توندئاژۆکان سەبارەت بەدەرکردنی بە ملوێن کۆچبەری تەنانەت خاوەنداری مافی هاووڵاتی لەو وڵاتە وتووێژیان کردوە چەند ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

لەماوەی هەفتەی ڕابردوو چەند شارێکی ئاڵمانیا بۆوێنە شاری کۆڵن خۆپیشاندانی ڕاستخوازە توندئاژۆکانی بەخۆوە دیبوو.

بڕیار وایە لەماوەی ڕۆژانی کۆتایی هەفتەش دا ناڕەزایەتی زۆرتر لەو پەیوەندیەدا بەڕێوە بچێ کە خۆپیشاندانەکەی هامبوورگ بە گەورەترینی ئەو خۆپیشاندانە دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ