کانونی دوھەم 24, 2024 09:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا وەک پڕۆژەیەکی پڕسوود چاو لە شەڕی ڕووسیا و ئوکراین دەکات، وتی: ڕووسیا ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئوکراین لەپێناو کۆتایی هێنان بەم شەڕە.

سێرگەیی لاڤرۆف لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتیشی: داکۆکییەکانی ڕۆژاوا لە کییەف دیتنەوەی ڕێگاچارەی ئاشتیانە بۆ قەیرانی ئوکراینی سەخت و ئاڵۆزکاو کردووە؛ کییەف بەئەنقەست پەلاماری شوێنە مەدەنییەکان دەدات.

لاڤرۆف هەڵوێستی ئەمریکا لە یارمەتیدانی سەربازیی ئوکراینی بە پرۆژەیەکی بازرگانیی پڕقازانج هەڵسەنگاند  و ڕاشکاوانە رایگەیاند: "ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ئەم راستییە چڕی کردۆتەوە کە بەردەوام بوونی یارمەتیدانی ئوکراین ، نرانەوەی کار و پیشەی تازە لە ئەمریکا دەستەبەر دەکات.وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: یارمەتیی دراویی واشینگتۆن بە کییەف وەک دابین کردنی دراویی شەڕێک نییە، بەڵکوو وەک پرۆژەیەکی بازرگانیی پڕسوودە و نموونە زەقەکەیش، وەرگرتنی خاک و خۆڵی "زەوینی ڕەش" لە لایەن "جۆرج سۆروس"ی بازرگانی ئەمریکاییە بۆ ناشتن و کردنەژێر خۆڵی زبڵی پیشەسازیی شیمیایی ڕۆژا.

ئەم دیپلۆماتە باڵایەی ڕووسیا پێی داگرت کە ئوکراین بەشێک لە چەکی ڕۆژاوا لە بازاڕی ڕەشدا دەفرۆشێ و ئەوەی کە پێمان وابێ وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوە ئاگادار نین، دژوارە.

لاڤرۆف وتیشی: ئەگەر ئوکراین شەڕەکە ڕاوەستێنێ، سەدان هەزار شاروومەندی ئەم وڵاتە ناچار نابن لەپێناو بەرژەوەندیی ژیۆپۆلیتیکی ڕۆژاوا گیانیان لە دەست بدەن. 

سەرپەیڤ