بۆرێل: ئیسڕائیل یارمەتیە مرۆیەکانی خەڵکی غەزەی بە بارمتە گرتوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424732-بۆرێل_ئیسڕائیل_یارمەتیە_مرۆیەکانی_خەڵکی_غەزەی_بە_بارمتە_گرتوە
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا بەتوندی ڕەخنەی گرت لە ڕژیمی زایۆنیستی لەبەر ئەو شتەی کە ناوی لێنا بە بارمتەگرتنی یارمەتیە مرۆیەکانی خەڵکی غەزە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2024 05:00 Asia/Tehran

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا بەتوندی ڕەخنەی گرت لە ڕژیمی زایۆنیستی لەبەر ئەو شتەی کە ناوی لێنا بە بارمتەگرتنی یارمەتیە مرۆیەکانی خەڵکی غەزە.

جۆزێف بۆرێلی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا، ڕایگەیاند کە بە سەرنج دان بە دۆخی هەنووکەی کەرتی غەزە بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی ئەو کەرتەی فەلەستین نابێ ببێتە بابەتێکی نێو وتووێژە ڕامیاریەکان.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ دیپلۆماتە باڵاکانی وڵاتانی عەرەبی و وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایونیستی لە بڕۆکسێل وتی کە داوایان لە ئیسڕائیل ردوە بۆ گارانتی کردنی پارێزگاری لە خەڵکی سڤیل و ژێرخانە مرۆیەکان لەڕێگەی پێکهێنانی دەرفەتی دەستڕاگەیشتنی نوێ و خێراکردنی پرۆسەی کۆنتڕۆڵی لۆریەکانی هەڵگری یارمەتی مرۆیی هەنگاوی زۆرتر بهاوێژێ.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا هاوکات وتیشی کە لە لێواری ڕۆژئاوا ئاستێکی بێ وێنە لە توندو تیژی شارۆچکەنشینەکان و پەرەدان بە شارۆچکەسازی لەئارادایەو کۆمەڵی فەلەستینی و پڕۆژەگەلی مرۆیی بە بودجەی یەکیەتی ئوروپا دەخاتە بەر هەڕەشەو مەترسی هەربۆیە پێویستە کوشتنیکەسانی سڤیل و کاولکاری زۆرتر لە غەزە و ژیانی دژواری خەڵکی فەلەستین بەخێرایی کۆتایی پێ بێ.