شوبات 01, 2024 07:00 Asia/Tehran

ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆی لە دۆخی شپرزەی غەزە داواشی لە وڵاتان کرد هاریکاری بکەن لەگەل هاودەنگکاری یارمەتی مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆکاروباری ئەو کەرتە.

لەکاتێکدا کە ڕژیمی زایۆنیستی هەروا بەردەوامە لەسەر بۆردومانی بێ بەزەیانەی کەرتی غەزە ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕاگەیاندراوێک وێڕای نیگەرانی ڕاگەیاندنی خۆی لە دۆخی شپرزەی غەزە داوای لە سەرجەم وڵاتانیش کرد کە لەگەڵ خاتوو سیگریدکاک"ی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و هاریکاری بکەن لەگەل هاودەنگکاری یارمەتی مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و  بنیاتنانەوەی ئەو کەرتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە زۆر لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی یارمەتی دانی ئانڕوایان وک دامەزراوەی سەرەکی پێشکەشکاری یارمەتیەکان بۆ غەزە لەدوای تۆمەتبارکردنی بێ بنەمای دوازدە فەرمانبەری ئەو ناوەندە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە کە گۆیا بەشداریان کردوە لە هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا بەدژی ئەو ڕژیمە ڕاگرتوە، وتەبێژی ئاژانسی ئانڕواش ڕۆژی دووشەمه ی ڕابردوو لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە بێتوو یارمەتیەکانیان ڕابگیرێن ئەو ئاژانسە لەدوای مانگی فیوریە ئیتر ناتوانێ چالاکی و خزمەتگوزاری لەسەرانسەری ناوچەکە بۆوێنە غەزە پێشکەش بکا. 

سەرپەیڤ