شوبات 01, 2024 08:00 Asia/Tehran

سیرگئی لاورۆفی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بڕیاری چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی بۆ ڕاگیرانی یارمەتی دارایی بەئاژانسی فریاگوزاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان لە غەزەی شەرمەزار کرد.

لاورۆف وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری دڕندانەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر خەڵکی کەرتی غەزە سزادانی بەکۆمەڵی ئەو خەڵکەیە پێداگریشی کرد کە بەپێی یاسا مرۆیە نێونەتەوەیەکان ئەو جۆرە کردەوانە قەدەغەن.وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی کە تاکاتێک ئاکامی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕاستی بانگەشەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لەپەیوەند لەگەڵ ئانڕوا ڕون نەبووبێتەوە نابێ یارمەتی دانی ئەو ئاژانسە ڕابگیردرێ و ڕاست یان ناڕاست بوونی ئەو تۆمەتانە هەر بە لێکۆڵینەوە ڕوون دەبنەوەو بێتوو بەر لە لێکۆڵینەوە بڕیارێکی بەهەڵە سەبارەت بە ڕاگیرانی ئەو یارمەتیانە بەئانڕوا ڕەچاو بکرێ، ئەوە وەک ئەو دەبێ کە خەڵکی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە  بە کۆمەڵ سزا بدرێن.

ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا ڕایگەیاندوە کە بێتوو یارمەتیەکانی ئەو ئاژانسە بەردەوام نەکرێن لەدوای کۆتایی مانگی فیوریە ئیتر ناتوانێ هەروا چالاک بێ. 

سەرپەیڤ