ڕووسیا بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدات بۆ بردنەدەری هێزی بیانی لە سوریا
شوبات 03, 2024 14:00 Asia/Tehran
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێیداگرت کە ئەم وڵاتە بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدات بۆ بردنەدەری هێزی بیانی لە سوریا.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ڕوسیا بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی سوریا لە هێزی بیانی ڕزگار بکات. هەواڵدەریی هاوار نووسیویەتی: میدیا ڕووسییەکان رایانگەیاندووە کە ماریا زاخارۆڤا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێداگری کردووە لەسەر ئەوەی کە ڕووسیا هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت سوریا ڕزگاری دەبێ لە بوونی هێزی بیانی لە خاکەکەیدا و هەروەها ڕووسیا هەوڵێکی بەرفراوان دەدات بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی سوریا لە خێراترین کاتدا دەستیان بگاتە ئاسایش و ئازادی.