شوبات 04, 2024 08:30 Asia/Tehran

حکومەتی ئەمریکا لەدرێژەی سیاسەتە دوژمنکاریەکانی بەدژی کۆماری ئیسلامی شەش کەس و پێنج بنیاتی پەیوەنددار بە ئێرانیی بایکۆت کردن.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بانگەشەی کرد کەپێنج کۆمپانی جێگیر لە ئێران و هۆنگ کۆنگی بایکۆت کردوون کە چالاک بوون لە دابینی مەتریال و تیکنۆلۆژیای پڕۆگرامی مووشەکی بالستیک و خۆفو فرۆشتنی بەرهەمی ئێرانی بە دامەزراوە چینیەکان.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، هاوکات ڕاشیگەیاند کە شەش کاربەدەستی فەرماندەرایەتی ئیلیکترۆنیکی سایبری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی"یشیان لەبەر چالاکی تێکدەرانەی سایبری بەدژی ژێرخانە گرینگەکانی ئەمریکاو ناوچەکانی دیکە بایکۆت کردوە.

ئەمریکا لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا زۆرترین سیاسەت و هەڵوێستی یەکلایەنەی بەدژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەشێوازی جۆربەجۆری وەک ڕەچاوکردنی بەربڵاوترین بایکۆت و هەڕەشەی سەربازی و وەڕێ خستنی کەمپەینی سیاسی و دیپلۆماتیک و شەڕی دەروونی بەڕێوە بردوە.

سەرەڕای بێ ئاکام بوونی هەڵوێستە یەکلایەنەکانی ئەمریکا بەدژی ئێران واشینگتۆن هەروا پێداگرە لەسەر ئەوەی کە بەردەوام بێ لەسەر هەڵوێستی نایاسایی و بەپێچەوانەی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەدژی ئێران.

سەرپەیڤ