شوبات 07, 2024 07:30 Asia/Tehran

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوی یەکێتیی ئەورووپا وشداری دا لە حاند کەمبوونی بودجەی ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕاو و ئەو دۆخەی بە پڕمەترسی و کارەساتبار وەسف کرد.

جۆزێپ بۆرێل بە پێداگری لەسەر پێویستیی یەکجار زۆری بڵاوبوونەوەی خۆراک، ئاو و دەرمان لە نێو یەک ملوێن و  سەد هەزار ئاوارەی فەلەستینی کە گیرۆدەی برسێتییەکی نالەبار و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بوونەتەوە، راشیگەیاند: ئانڕوا دەوری سەرەکی دەگێڕێ لە بەجێهێنانی ئەم ئەرکە و ناوەندەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە بێ یارمەتیی ئەم ئاژانسە توانای هیچ چالاکییەکایان لە کەرتی غەززە نابێ.

بۆرێل وتیشی: نەهێشتنی نیوەی داهاتی ئانڕوا بوونی ئەم ئاژانسە دەخاتە مەترسییەوە و ئەم مەسەلەی قەیرانێکی کارەساتباری مرۆیی لە غەززە زیاتر تشەنە پێ دەدات. تا ئێستا ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی یارمەتییە دراوییەکانی خۆیان بە ئانڕوا هەڵپەساردووە، دوابەدوای ئەوەی ڕژێمی زایۆنی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییەی تۆمەتبار کرد بە یارمەتیدانی حەماس. 

سەرپەیڤ