شوبات 07, 2024 12:30 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوانەڕۆژی ڕابردوودا سەدان سەربازی ئوکراینی کوژراون.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوانەڕۆژی رابردوودا لە میحوەری دۆنتێسک ، دووسەد و نەوەد ئەفسەر و سەربازی ئوکراینی لەم میحوەرەدا کوژراون و یان بریندار بوونە.

بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا هەروەها پێداگرە لەسەر ئەوەی کە لە میحوەرەکانی کوپیانسک و کراسنولیمانسک، هەشت پەلاماری هێزە چەکدارەکانی ئوکراین بەرپەرچ دراوەتەوە و کییەف زیاتر لە دووسەد و حەفتا  هێزی خۆی لە دەست داوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، هەروەها یەکەیەکی مووشەکیی سوپای ڕووسیا هەممارێکی کەرەستەی جەنگیی ئاسمانیی سوپای ئوکراینی تیا بردووە.

لە درێژەی پەلاماری مووشەکی و درۆنیی سوپای ئوکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا حەوت درۆنی جەنگیی ئوکراینیان خستۆتە خوارەوە.

سەرپەیڤ