شوبات 07, 2024 14:00 Asia/Tehran

"ڕیشی سووناک" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە ساڵی ڕابردوو بەلێنی دابوو ڕیزی دوور و درێژی سەرەی نەخۆشانی چاوەڕێی چارەسەری لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ئەم وڵاتە کورت بکاتەوە، دانی نا بەوەیدا کە نەیتوانیوە ئەو بەڵێنەی بەجێ بێنێ.

بە پێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندرووستی و دەرمانی بەریتانیا ئێستاکە زیاتر لە حەوت ملوێن و  شەشسەد هەزار نەخۆش لە وڵاتی ئینگلیز، لە سەرەدان بۆ ئەوەی نۆرەیان بگات  و پرۆسەی چارەسەری و دەرمانیان دەست پێ بکات. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ساڵی ڕابردوو بەڵێنی دابوو کە یەکێک لە بەرنامە سەرەکییەکانی کابینەکەی، کورتکردنەوەی سەرەی چاوەڕوانیی نەخۆشانە، بەڵام ئێستا ژماری نەخۆشانی چاوەڕێی دەرمان هەژماریان لە ساڵی رابردوویش زیاتر بووە.

ڕۆژنامەی گاردییەن نوسیویەتی بە پێی ڕێژە و ئامارێک کە لە مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوودا بڵاو کرایەوە، ژماری نەخۆشانی ئینگلیزی کە زیاتر لە هەژدە مانگە چاوەڕێی دەسپێبوونی پرۆسەی چارەسەریی و دەرمانن ڕووی لە زیاد بوون ناوە. ئەم ڕۆژنامەیە وتیشی کە لە کاتێکدا پێش بەڵێندانی سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز سەبارەت بە کەم کردنەوەی هەژماری نەخۆشانی چاوەڕێی دەرمان، ژماری ئەم نەخۆشانە لە ژانڤییەی ساڵی ڕابردوودا حەوت ملوێن و  دووسەد هەزار کەس بووە، لە مانگی نۆڤەمبەردا ژماری نەخۆشانی چاوەڕێی دەرمان  گەیشتە حەوت ملوێن و شەشسەد هەزار کەس.

سەرپەیڤ