شوبات 09, 2024 12:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وریایی دا کە جیهان خەریکە دەچێتە نێو قۆناغی ئانارشیزم و بێ سەرەو بەرەیەوە.

ئانتۆنیۆ گۆترێش"ی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕۆژی چوارشەم لەمیانەی گوتارێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەریکە دەچێتە نێو قۆناغی ئانارشی و بێ سەرەو بەرەیەوەو هاوکات خوازیاری ئاگربڕی مرۆیی لە غەزە و ئازادی دیلە فەلەستینی و گیراوە زایونیەکانیش بوو.

گۆترێش ئاماژەشی کردە هەوڵەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ پەلاماردانی ڕەفەحی سەرسنووری میسرو وتی کە هەرچەشنە پەلاماردانێکی ئەو ناوچە پەرەدەداتە قەیرانێکی مرۆیی بەربڵاوو کارەساتی ناوچەیی لێدەکەوێتەوە.

ناوبراو وتی: ئەنجوومەنی ئاسایشێ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کەوتۆتە نێو قۆناغی خراپترین ناکۆکی نێوخۆیەوەو هەربۆیە جیهان خەریکە دەچێتە نێو قۆناغی ئانارشیزم و بێ سەرەو بەرەیەوە.

سەرپەیڤ