شوبات 11, 2024 08:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند کە هەلسووکەوتی نەشیاوی ئەمریکا لەهەمبەر ڕوسیا و وڵاتانی دیکە ئاکامی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە.

ولادیمیر پوتین ڕایگەیاند کە کێشانی ڕوسیا بۆنێو شەڕێکی جیهانی پێچەوانەیە لەگەڵ هزری ساغ و تەندروست و ئەوەش سەرجەم مرۆڤایەتی دەخاتە بەردەم لەنێوچوون و هەڵەترین هەڵوێستی ستراتیژیکی سەرۆکایەتی سیاسی ئەمریکا لە دۆلار وەک ئامێری خەبات لە سیاسەتی دەرەکی دا کەڵک وەردەگرێ.

سەرۆک کۆماری ڕوسیا وتی سەرەڕای سەرجەم بایکۆت و بەربەستەکانی سەر ڕوسیا ساڵی ڕابردوو بوە یەکەم ئابووری ئوروپاو ئەوەش بەدیاری دەخا کە ئامێرەکانی دەستی ئەمریکا لێنەهاتوون و وڵاتانی بریکس بە خێرایەکی یەگجار زۆرەوە سەرقاڵی پەرەگرتنن و هەروا بەردەوام دەبێ.

سەرۆک کۆمارەکەی ڕوسیا پێداگری کرد کە ئێمە ئاگادارین کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکا لە تیرۆریستەکانی ڕوسیاو بەدژبەریان دەزانێ و بەشداری ئەمریکا لە شەڕەکەی ئۆکراین دا هیچ پێویست نەبوو وا باشتر بوو کە ئەمریکا لەگەڵ ڕوسیادا ڕیکبکەوێ.

سەرپەیڤ