شوبات 12, 2024 14:15 Asia/Tehran

هەواڵدەریی ئاشۆشێتێدپرێس لە راپۆرتێکدا باسی ئەوەی کردووە کە لە جەنگەی تەشەنەی کێشە و ناکۆکییەکانی ڕۆژاوای ئاسیادا بە هۆی بەردەوامبوونی شەڕی غەززە، خەڵکی سەرانسەری ئێران لە شەقامەکاندا بە بۆنەی ٢٢ی ڕیبەندای ڕێپێوانیان بەڕێوە برد و درووشمیان دا.

ئامادەبوونی بەربڵاوی بە ملوێنان ئێرانی لە سەرانسەری وڵات لە جەژنی چل و پێنجەمین ساڵیی  سه رکه وتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە میدیا بیانییەکانیشدا دەنگدانەوەی هەبووە.

هەواڵدەریی ئاشۆشێتێدپرێس سەبارەت بەم ڕووداوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هەزاران ئێرانی ڕۆژی یەکشەممە لە سەر شەقام و مەیدانە سەرەکییەکانی شارەکەیاندا بە بۆنەی جەژنی شۆڕشەوە بە ئاڵا، تیزان و لافیتە ڕازابوونەوە و درووشمی شۆڕشگێرانە و ئایینیان لەسەر نووسرابوو، ڕێپێوانیانیان بەڕێوە برد.

ئاشۆشێتێدپرێس ڕاپۆرتیشیدا کە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە جەنگەی تەشەنەی کێشە و ناکۆکییەکانی ڕۆژاوانی ئاسیادا بە هۆی بەردەوامبوونی شەڕی غەززە، بەڕێوەچوو.

ئەم هەواڵدەرییە ئەمریکاییە پاشان بەتایبەت ئاماژەی کردە ڕێپێوانی جەژنی شۆڕش لە تاراندا و نووسی کە خەڵکی تاران بە شەکاندنەوەی ئاڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە دەستەوە گرتنی لافیتەگەلێک کە دروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا"و "نەمان بۆ ئیسراییل"ـیان لەسەر نووسرابوو، درووشمیان دەدا.

سەرپەیڤ