شوبات 14, 2024 13:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا، گشت ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، بەرەو کارەسات دەبات.

"سێرگئی لاڤرۆف" وتی: دەبێ لەوهەلومەرجەدا لەدووی ڕێگایەکی دەربازبوون لەو دۆخە کارەساتبارە بین کە سیاسەتی ئەمریکا بووەتە هۆکاری بەدیهاتنی لە خۆرهەڵاتی ناڤیندا .

ئەمریکییەکان لە رەوتەکانی دانوستان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر زاڵێتی و دەسەڵاتی خۆیان حیساب دەکەن هەتا ڕێکارگەلێک بسەپێنن کە بەقازانجی خۆیان بێ.

ناوبراو وتی: رۆژاوا هەوڵ دەدا رووسیا لەهەموو میکانیزمەکانی چارەسەریی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوربکاتەوە. دەبێ بوارێکی مافەوانیی ئیلزامهێن بڕەخسێ بۆ چارەسەریی یەکجاریی کێشەی خۆرهەڵاتی ناڤین .

لاڤرۆف پێی داگرت: ئێمە خوازیاری ئاگربەسی مرۆیی لە غەززە بووین بەڵام بەداخەوە ئەنجومەنی ئاسایش، بەیاننامەیەکی لاوازی دەرکرد. پێک نەهاتنی وڵاتی فەلەستین، درێژەی توندوتیژیی لە خۆرهەڵاتی ناڤینی لێدەکەوێتەوە. ئێمە نەیاری ئەوەین ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبر بکرێ بە هۆکارێک بۆ سزادانی بەکۆمەڵی فەلەستینیەکان.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکاو یەکێتی ئوروپا هەوڵیان دا، ڕێکارگەلی دورلەراستی وناواقعی بەسەر غەززەدا بسەپێنن. لەسای بارودۆخی هەنوکەوە، دەرفەت نیە بۆ گەڕانەوەی سەقام بۆ غەززە.

سەرپەیڤ