ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: ڕێژەی سڤیلە کوژراوەکانی کەرتی غەزە دەگمەن و بێ وێنەیە
بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە ڕێژەی سڤیل و هەواڵنێرە کوژراوەکانی کەرتی غەزە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا دەگمەن و بێ وێنەیە.
محمد نسوور وتی: ڕێژەی سڤیل و هەواڵنێرە کوژراوەکانی کەرتی غەزە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا دەگمەن و بێ وێنەیە، هەربۆیە داوامان کرد کە ڕژیمی زایۆنیستی لەو پەیوەندیەدا وڵام بداتەوە بەڵام تاکووئێستا بێ دەنگەی لێ کردوە.
بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێداگری کرد کە ئەو ڕژیمە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا سەدو دە هەواڵنێری کردۆتە ئامانج و هەربۆیە دەبێ ئەو وڵاتانەی کە کاریگەریان لەسەر زایۆنیستەکان هەیە کە زەخت و گوشارێکی زۆرتری بخەنە سەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەزە ڕایگەیاندوە کە ژومارە شەهیدەکانی فەلەستین لە دەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە بیست و هەشت هەزارو چوارسەدو حەفتاو سێ کەسو ڕێژەی بریندارەکانیش بە شەست و هەشت هەزارو سەدو چلو شەش کەس خەمڵیندراوە.
لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری رابردووش سەدو سی و سێ کەس شەهیدو سەدو شەستو دوو کەسیش بریندار بوون.