شوبات 17, 2024 15:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێ؛ ئوکراین سەرباری ئەوەی خاوەنی دەوڵەمەندترین پتانسێلی پیشەسازییە، ئێستا بووە بە سواڵکەرێک لە ئاستی جیهاندا.

"سێرگئی لاڤرۆف" وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئوکراین، سەربەخۆیی دراڤیی خۆی لەدەست داوە، بەئاماژە بە سەفەرەکانی ئەم دواییەی "ڤلۆدیمیر زێلێنسکی" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ وەرگرتنی یارمەتی، وتی: کی یێف ئێستا لەئاستی جیهاندا بووە بە سواڵکەرێک.

لاڤرۆف پێی داگرت: رۆژاوا بەشێوازی جۆربەجۆر لە ئوکراین بۆ کۆنترۆڵی رووسیاو بەقسەی خۆیان، سەپاندنی شکستی ستراتژیک و پێش گرتن بە رۆڵ گێڕانی شیاوی ئەو وڵاتە لەواری نێودەوڵەتیدا، کەڵک وەردەگرێ.

ناوبراو وتیشی: ئوکراین کە زیاترین بارستای پیشەسازی لە ئیمپراتۆریەتی رووسیاو سۆڤیەتی پێشوو، بەمیرات بردبوو، لە ئێستادا بووە بە هەژارترین وڵاتی ئوروپاو بەئاشکرا وڵاتێکی ڕوو لەئاوابوونەو لەهەمان کاتدا ڕێبەرایەتی کی یێفیش لەئاستی جیهاندا وەک سواڵکەرێک دەناسن.

سەرپەیڤ