شوبات 18, 2024 08:00 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆنفڕانسە ئاسایشیەکەی مێنشین دا وریایی دا لەپەیوەند لەگەڵ داڕمانی مرۆیی غەزە.

ئانتۆنێو گۆترێش ڕایگەیاند کە هەرچەشنە پەلاماردانێکی ڕەفەح دەبێتە هۆی لەنێوچوونی ملوێنێک و پێنسەد هەزار فەلەستینی لەو ناوچە.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای وریایی دان سەبارەت بە دۆخی شپرزەی مرۆیی لە کەرتی غەزە وتی: میکانیزمی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەو کەرتە ئیتر هیچ چالاک نیەو کەسایەتی خۆبەخشیش بۆ بەرێوەبردنی ئەرکی مرۆڤانە لەژێر تۆپباران دا چالاکن و ئاگربڕیش لەو کەرتە  تەنیا ڕێگەی گەیشتن بە گەیاندنی یارمەتی مرۆییە.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەدڕێژەدا دیسانەوە پێداگری کردەوە لەسەر ئازادکرانی بەخێرایی سەرجەم دیل و گیراوەکان و جێگیرکردنی ئاگربڕ لەبەر شپرزەیی بارودۆخی مرۆیی.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزەش پێداگری کرد کە لەئاکامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لەو کەرتە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تاکووئێستا بیستو هەشت هەزارو حەسەدو حەفتاو پێنج فەلەستینی شەهیدو شەستو هەشت هەزارو پێنسەدو پەنجاو دوو کەسی دیکەش بریندار کراون.

سەرپەیڤ