هێزە ئوکراینییەکان لە شاری "ئاودیوکا" کشانەوە
سوپای ئوکراین رایگەیاند، هێزەکانی لە ئاودیوکا، شارێکی بچووک بەڵام گرینگ لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کە چەند مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا گەمارۆدرابوو، کشاندۆتەوە.
ئەو پاشەکشە دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە ڕووسیا، هێرشەکانی بەدژ ئاودیوکا لە چەند حەفتەی رابردوودا تاوپێدابوو و هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکان، هێزی زەوینیی تەیارکراو بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و سەربازی زیاتری رەوانەی ئەو ناوچەیە کردبوو.
سەرکردایەتی هێزە باشوریەکانی سوپای ئوکراین لە پۆستێکی تێلێگرامیدا بەئاماژە بەوەی کە چەند کەس لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لەکاتی کشانەوەدا یەخسیرکراون، وتی: ئەو پاشەکشەیە، تەنیا ڕێکاری شیاو بوو.
ناوبراو هەروەها وتی: هێزەکانی مۆسکۆ بیست هێرشی ئاسمانی و زیاتر لە١٥٠هێرشی تۆپخانەییان لە ناوچەدا لە٢٤کاتژمێری رابردوو ئەنجام داوە.
رووسەکان دەیانەوێ ئەو شارە لە نەخشەی زەوی، نەهێڵن. ئاودیوکا کە دەروازی هاتنەناو ناوچەی دۆنتسکە، چەندین مانگە شایەتی شەڕ وپێکدادانی زۆر قورس بووەو بەتەواوەتی وێران بووە.