شوبات 18, 2024 14:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە دۆسییەی گزیکاری و گەندەڵیی دراڤی، سزای٣٥٥ملوێن دۆلاری بۆبڕایەوە.

دۆناڵد ترەمپ بەربژاری پێشەنگی کۆماریەکان بۆ هەڵبژاردنی٢٠٢٤، لە دۆسییەی گزیکاری و گەندەڵیی دراڤی ، سزای ٣٥٥ملوێن دۆلار و سێ ساڵ قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکییە بازرگانییەکان لە نیۆیۆرکی بۆ بڕایەوە.

بەم پێیە، دادوەر، "ئارتور ئەنگورون" پاش چەند کۆڕی دادگە، لەماوەی سێ مانگدا، ترامپی بە دانی٣٥٤ملوێن و ٩٠٠هەزار دۆلار سزاداو بڕیاری سێ ساڵ قەدەغەی بەڕێوەبەرایەتی هەر کۆمپانیایەکی تیجاری لە شاری نیۆیۆرکی بۆبڕیەوە.

دۆناڵد ترەمپ، دوو کوڕە گەورەکەی و چەند فەرمانبەر لە دامەزراوەیەکی خێزانیان، تۆمەتبارن بە گزیکاری.

سەرپەیڤ