شوبات 20, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە شەڕەکەی لەگەڵ ئۆکراینیا بەشێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بهێنێ، بەڵام هیچ نیشانەیەک لە هۆکری ئۆکراینیا بەو بابەتە بەدی ناکرێ.

ڤلادیمیر پووتین"ی سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕۆژی یەکشەم لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیە شەڕەکەی لەگەڵ ئۆکراینیا بەشێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بهێنێ وتیشی: ئەگە دەستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەشەڕەکەی ئۆکراین دا نەبوایە ئەو شەڕە هەژدە مانگ لەمەوبەر  کۆتایی پێ هاتبوو بەڵام کییف ئەو شتەی نەدەویست.

سەرۆک کۆماری ڕوسیا بیست ویەکی مانگی ساڵی دوو هەزراو دووی زایۆنی وێڕای ڕەخنە لە گرینگی نەدانی ڕۆژئاوا بە دڵگرانیە ئاسایشیەکانی مۆسکۆو سەربەخۆبوونی کۆمارەکانی دۆنێتسک و لۆهانسکی دەڤەری دۆنباشی بە فەرمی ناسی.

ڤلادیمیر پووتین" سێ ڕۆژ لەدوای ئەوەش لە هەڵمەتێکی سەربازی بەناوی هەڵمەتی تایبەت هێرشی کردە سەر ئۆکراینیاو بەمجۆرە پەیوەندی پڕ لە بارگرژی مۆسکۆ - کییف گەیشتە ئاستی شەری سەربازیانە، کە تاکوو ئێستاش هەروا بەردەوامە.

کاربەدەستانی روسیاو چەند پسپۆڕێکی ڕۆژئاوایی ئەو شەڕە بە شەڕی ناڕاستەو خۆی نێوان ڕوسیاو ڕۆژئاوا دەزانن.

سەرپەیڤ