یونیسێف: بارودۆخی منداڵانی غەزە یەگجار ترسناکە
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە بارودۆخی خواردنی منداڵانی غەزە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا خراپترو کارەساتبارتر بوە.
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان واتە یونیسێف بەدەرکردنی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند ئەودۆخەی کە منداڵانی غەزەی تێدان لەئاستی دنیادا بێ وێنەو دەگمەنەو بارودۆخی خواردنی منداڵانی غەزە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا خراپترو کارەساتبارتر بوە.
لەو ڕاپۆرتەدا وتراوە کە زۆرتر لە نیوملوێن منداڵ تەنانەت بەرلە پەلامارەکەی ڕژیمی زایۆنیستی"ش بۆسەر ئەو کەرتە هەر پێویستیان بە خزمەگوزاری دەرونی و کۆمەڵایەتی هەبوەو لێکدانەوەکان قسە لەوە دەکەن کە سەرجەمی ئەو منداڵانە پێویستیان بە یارمەتی تەندروستی دەرونی و پاڵپشتی دەرونخوازانە و کۆمەڵایەتی هەیە.
نۆزدە ئاژانسی فریاگوزاری ڕێکخراوی نەتیەوە یەکگرتوەکان"یش دوێنێ پێنج شەم لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش دا خوازیاری ئاگربڕی خێراو یارمەتی سەرلەنوێی ئانڕوا بوون و دەڵێن کە هیچ کام لەو بڕە یارمەتیە مرۆییە ئەو چەند مانگە قەرەبوو ناکاتەوە کە بنەماڵەکانی غەزە لێی بێ بەش بوون.