زۆرتر لە دە هەزار منداڵی ئینگلیزی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا وازیان لە خوێندن هێناوە
شوبات 24, 2024 12:30 Asia/Tehran
زۆرتر لە دە هەزار منداڵی ئینگلیزی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا سیستمی پەروەردەو فێرکردنی وڵاتەکەیان بەجێ هێستوەو بەپێی وتەی کاربەدەستانی خۆجێیی ڕونیش نیە کە ئەو منداڵانە لەدوای واز هێنان لە خوێندن چی دەکەن.
کومیسێری کاروباری منداڵان لە ئینگلیز لە ڕاپۆرتێکی لەو پەیوەندیەدا وتی کە لەماوەی دوازدە مانگی ڕابردوو دە هەزارو سەدو هەشتا منداڵ وازیان لە خوێندن هێناوەو نزیکەی سێزدە هەزارو سەدو بیست منداڵیش بڕیاریان داوە لە ماڵی خۆیان خوێندن بەردەوام بکەن و نەچنە قوتابخانە.