شوبات 27, 2024 13:30 Asia/Tehran

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ڕووسیا ڕایگەیاند: وەستانی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی دانمارک لەبارەی کردەی تێکدەرانەی هێڵی بۆری گازی نۆردستریم، سەرسامکەرە.

""دیمیتری پێسکۆف" ئەمڕۆ بە پەیامنێرانی وت: لەلایەک، ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو کردە تێکدەرانەیە لەئەنقەست کراوەو لەلایەکی دیکەوە، پێشکەوتنێکی دیکە بەدی ناکرێ لە لێکۆڵینەوەکانی هاوپێوەند بەو دۆسیە.

وتەبێژی کرێملین وتی: بارودۆخ لەبارەی کردەی تێکدەرانە لە هێڵی بۆریی نۆردستریم ئەوەندە ئاشکرایە کە تەنیا دەکرێ لەهەمبەر وەستاندنی لێکۆڵینەوەکانی دانمارک لەوبارەوە، سەرسامی دەرببڕی.

وتەبێژی کرێملین، کۆتایی هێنان بە لێکۆڵینەوە لەوبارەی بە کارێکی گەمژانە زانی و وتی: ئاشکرایە کە ئەوان لەماوەی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ نزیکترین هاوپەیمانەکانیان لەپەیوەندیدا بوون بەڵام چەندین جار خۆیان بوارد لە وەڵامدانەوە بە داواکاریی مۆسکۆ بۆ وەرگرتنی زانیاری هاوپێوەند بە کردەی تێکدەرانە لەو هێڵە بۆریە.

هێڵەکانی گازی نۆردستریمی یەک و دوو کە لەژێر دەریای بالتیکەوە، رووسیا دەلکێنێ بە ئاڵمان ، سیپتەمبەری٢٠٢٢ لە کۆمەڵێک تەقینەوە لە نزیک دوورگەی "بۆرنهۆڵم"ی دانمارک لەناوچوون.

سەرپەیڤ