شوبات 27, 2024 14:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ، سزای بەکۆمەڵی گەلی فەلەستینی بە پاساهەڵنەگر زانی و وتی: ئەنجومەنی ئاسایش، پێویستیی بە گۆڕینی داڕشت و شێواز هەیە.

"ئەنتۆنیۆ گۆترێش"ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی لە دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ، سزادرانی بەکۆمەڵی گەلی فەلەستینی بە پاساهەڵنەگر زانی و پێی داگرت؛ دەیان هەزار کەس لە خەڵکی سیڤیل لە غەززە دەکوژرێن وئەو یارمەتییە مرۆییانەی رەوانەی ئەوێ دەکرێن، بەڕادەی پێویست نییەو پێش گرتن بە دابەشکرانی ئەو یارمەتییانە، کاریگەریی دەبێ لەسەر زیاتر لە دوو ملوێن شارومەند. بۆیە، ئەنجومەنی ئاسایش پێویستیی بە گۆڕینی داڕشت و شێوازهەیە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: هێرشی بەرفراوانی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر رەفەح، دوابزمار دەدا لە دارەمەیتی بەرنامەکانی گەیاندنی یارمەتییەکان. هەربۆیە، هەوڵی پیویست دەدەین سەبارەت بەو بانگەشانەی لە دژ کارمەندانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووەتەئاراوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: جیهان بەرەو چەند جەمسەریی بوون دەچێتەپێش بەڵام نەبوونی دامەزراوەکان، دەبێتەهۆی بشێوی و پاشاگەردانیی.

ناوبراو جەختی کرد لەسەر رۆڵی سەرەکیی ئانرۆوا لە دابەشکردنی یارمەتییەکان لە غەززەو وتی: یارمەتییە مرۆییەکان بە غەززە، بەڕادەی پێویست نیە.

سەرپەیڤ