سێندێرز: ئەمریکا نابێ ڕێگە بدا کە بە سەدان هەزار منداڵی بێ تاوانی فەلەستینی لە برسان بمرن
بێرنی سێندێرزی سیناتۆری سەربەخۆی ئەمریکی وێڕای پێداگری لەسەر بەرپرسایەتی واشینگتۆن لەهەمبەر شەڕەکەی غەزە پێداگریشی کرد کە وڵاتەکەی نابێ ڕێگە بدا کە بە سەدان هەزار منداڵی بێ تاوانی فەلەستینی لە برسان بمرن.
سێندێرز وتی: خەڵکی غەزە بەهۆی بۆردومانی ڕژیمی زایۆنیستی و بەربەستەکانی سەر ڕێگەی یارمەتی مرۆڤانە ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی دەگمەن و کەم وێنە.
کابینە ڕاستخواز و توندئاژۆکەی نەتانیاهۆ پێی خۆش بێ یان نا دەبێ ڕازی بێ بە بەڕێکرانی خواردەمەنی و ئاوو ئامێری پزیشکی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کەرتی غەزە.
جەوبایدێنی سەرۆکی ئەمریکا لەدوای وریایی دانەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە زۆر نزیک کەوتنەوەی خەڵکی غەزە لە قاتووقڕی بەیەواوی دانی نا بەوەدا کە یارمەتی بەڕادەی پێویست ناگاتە ئەو کەرتەو لەهەمان کات دا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئەمریکا بۆ زۆرترکردنی ئەو یارمەتیانە هەموو هەوڵیک دەدا.