ئادار 04, 2024 15:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری کارگێڕیی سنووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بە ئاماژە بەوەی کە ئێستاکە زۆرێک لە منداڵان لە غەززە گیرۆدەی بەدخۆراکییەکی نالەبارن، وتی؛ مەترسیی مەرگ لەسەر منداڵانی فەلەستینییە.

"کاترین ڕاسێل" پاش ئەوەی کە دە منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بە هۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لە دەستدا، رایگەیاند: لە هەر شەش منداڵی تەمەن ژێری دوو ساڵ لە غەززە، یەک منداڵ تووشی بەدخۆراکییەکی نالەبار بووە.

بەڕێوەبەری کارگێڕیی سنووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بە ئاماژە بەوەی کە ئێستاکە تەنانەت هەر یەک خولەک درەنگجوڵانەوە بۆ گەیاندنی خۆراک، ئاوی پاک، خزمەتگوزاری دەرمان و  پزشکی بە منداڵانی فەلەستینی و پاراستنیان لەهەمبەر گوللە و بۆمبی ڕژێمی زایۆنی، دواهاتی ترسناک و کارەساتباری دەبێ، وتیشی: هیچکام لەو بابەتانە بە بێ دامەزرانی ئاگربڕێکی مرۆڤدۆستانە لە غەززە ڕوو نادات.

کاربەدەستانی ڕژێمی جەنایتەکاری ئیسراییل بە جاران وتوویانە کە ڕێگا نادەن یارمەتیی مرۆڤدۆستانە سووتەمەنی بگاتە کەرتی غەززە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشتریش رایگەیاندبوو کە کاربەدەستانی ڕژێمی ئیسراییل پێش دەگرن بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە کەرتی غەززە و ئەو دواخستن و درەنگ جوڵانەوەیە گیان لەدەستدانی هەزاران مرۆڤی بێ تاوانی بەدواوە دەبێ. 

سەرپەیڤ