ئادار 06, 2024 11:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی وشداری دا لەبەر کەمبونی خۆراک و خواردن، مەترسیی مردن لە برسێتیدا لەسەر منداڵانی غەززەیە.

تێدرۆس ئەدهانۆم ڕایگەیاند؛ کاربەدەستانی ئەم ناوەندە لە سەردانی دوو ڕۆژ لەمەوبەریان لە نەخۆشخانەکانی ئەلعەودە و کەماڵ عدوان لە باکووری غەززە، لە نزیکەوە کەمبوونی نالەباری خۆراک لەم ناوچەیە و گیرۆدەبوونی منداڵان بە بەدخۆراکییان بینی.

تێدرۆس ئەدهانۆم دەڵێ کە دەسکەوتی سەردانیان لەم دوو نەخۆشخانەیە، یەکجار ترسناک و تۆقێنەر بووە، کەمبوونی خۆراک بۆتە هۆی مردنی دە منداڵ و ئاستێکی بەرچاو و بەرفرەوانی بەدخۆراکیش لەم دوو نەخۆشخانەیە بینراوە کە باڵاخانەکانیان و هەمو دام و دەزگە و کەرەستەکانیان لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیدا کاول بووە.

پێشترسندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان (یونیسێف) بە وشداریدان لەحاند قوربانی بوونی هەژمارێکی زیاتری منداڵی فەلەستینی لە غەززە ڕایگەیاندبوو کە نیگەرانییەکانمان لەبارەی مردنی منداڵان لە غەززە، هاتەدی.

کاترین راسێل لە ئێکانتی خۆیدا لە ئیکس نووسی کە لە هەر شەش منداڵی تەمەن ژێری دوو ساڵ لە غەززە، یەک منداڵ تووشی بەدۆخراکییەکی کوشندە بووە.

سەرپەیڤ