وتەبێژی یونیسێف: منداڵانی غەزە بەهۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەست دەدەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425662-وتەبێژی_یونیسێف_منداڵانی_غەزە_بەهۆی_بەدخۆراکی_گیانیان_لەدەست_دەدەن
وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاند کە منداڵانی غەزە زۆرترین قوربانی شەڕەکەی ئەو ناوچەن و بەهۆی بەدخۆراکی لەڕادەبەدەر بەردەوام گیانیان لەدەست دەدەن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئادار 07, 2024 07:00 Asia/Tehran

وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاند کە منداڵانی غەزە زۆرترین قوربانی شەڕەکەی ئەو ناوچەن و بەهۆی بەدخۆراکی لەڕادەبەدەر بەردەوام گیانیان لەدەست دەدەن.

سەلیم عەویس"ی وتەبێژی ناوچەیی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف ڕایگەیاند کە  منداڵانی غەزەیی زۆرترین قوربانی شەڕەکەی ئەو ناوچەن و بەهۆی بەدخۆراکی لەڕادەبەدەر بەردەوام گیانیان لەدەست دەدەن.

ناوبراو وتی: نەگەیشتنی یارمەتی فریاگوزاری بە باکوری کەرتی غەزە دۆخی منداڵانی ئەو کەرتەی شپرزە کردوەو هەربۆیە ئێمە پێویستی خێرامان هەیە بەهەنگاونانی  نێودەوڵەتی بەئاراستەی  ڕزگارکردنی گیانی ئەو منداڵانە، و ئەوەی کە لە غەزە رودەدا تاقیکاریەکە بۆ ویژدانی مرۆڤانەی کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێژەی یارمەتیە وەرگیراوەکان لەبەراورد لەگەڵ پێویستی ئەو خەڵکە یەگجار کەمە.

لەلایەکی دیکەوە تیدرۆس ئادهانۆمی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی"یش وریایی دا کە لەبەر کەمی خواردەمەنی منداڵانی غەزە تووشی مەترسی مەرگ هاتوون و ڕاشیگەیاند ئاکامی سەردانی کاربەدەستانی ڕێکخراوەکەی لە نەخۆشخانەکانی عودەو کەمال عه دوان لە باکوری ئەو کەرتە ڕوداوی ترسناک و نەگبەتی تێدایە کە کەمی خواردن مردنی منداڵانی لێکەوتۆتەوەو ئاستێکی یەگجار زۆر لە بەدخۆراکی لەو دوو نەخۆشخانە بەدی کراوە کە بیناو دامەزراوەکانیان لە ڕەوتی پەلامارەکانی زایۆنیستەکان دا بەتەواوی کاول بوە.