سی ئین ئین:١٥کوژراووبرینداربەهۆی هاوێشتنی یارمەتیەکانی ئەمریکا لە غەززە؛پینتاگون ڕەتی کردەوە
لەحاڵێکداکە کەناڵی هەواڵی سی ئین ئین ی ئەمریکا ڕایگەیاند یارمەتیە ئاسمانیەکانی واشنتۆن بە خەڵکی غەززە بووە هۆی کوژرانی لانی کەم پێنج کەس وبرینداربوونی دە کەس، وتەبێژی وەزاڕەتی بەرگری ئەم وڵاتە پێنتاگون "ئەم مەسەلەی ڕەت کردەوە
کەناڵی سی ئین ئین سەربە حزبی دێموکراتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە کاتی خۆجیی ڕاپۆرتی دا بە قسەی هەواڵنێرێکی ئامادەبوو لەوشوێنە وپزیشکێک کە زیانەکانی پشت ڕاست کردەوە ، لەبەر نەکرانەوەی چەتری نجات' ی' یەکێ لە بەستە نێردراوەکان وکەوتنە خواری بارەکە لە ناوچەیەکی ئاوەدان لانی کەم پێنج کەس کوژران ودەکەسیش برینداربوون .بەڵام ژنراڵ' پاترێک ڕایدر"وتەبێژی وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا پێنتاگون ڕۆژی هەینی بە کاتیی خۆجیی لە پرێس کۆنفرانسی خۆی بانگەشەی کرد کە ڕاپۆرتەکان لەمەڕکوژرانی کەسانی سیڤیل لە ئۆپراسیۆنی هاوێشتنی یارمەتی خواردەمەنی بۆ خەڵکی غەززە دروست نیە وهەموو هەگبەکان کە بە چەتری نجات بۆ خەڵکی غەززە نێردراوە بە سەلامەت گەیشتوونەتە ناوچە مەبەستەکان . ناوبراوتی:ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەوانی لەمەڕئەمەکە هاوێژرانی ئاسمانی یارمەتیەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی زیان وێکەوتن لەکەسانی سیڤیل ، نادروستە ، چونکە ئێمە تەئیدوپشت ڕاستمان کردوەتەوە کەهەموو هەگبە وبەستەکانی یارمەتی بە سەلامەت گەیشتوونەتە سەر عەرز. دوابەدوای زەخت وگوشارەکانی جیهانی لە دەوڵەتی بایدن بۆ لاگری کردن لە ڕژێمی ئیسرائیل وکەڵک وەرگرتنی تیل ئابیب لە برسیەتی خەڵکی غەززە وەکوو ئامیری گوشار، ئەمریکا سەرباری پشتیوانیەکانی لەم ڕژێمە، پاش ئەمە لە نومایشێکی پڕۆپاگەندەییانەدا لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ، فڕۆکەباریەکانی سوپای خۆی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی مادەی خواردەمەنی وکەل وپەلی تر بۆناوخۆی غەززە وەکوو ڕێگە چارەیەک بۆنارەزایەتیەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هاتنی یارمەتیەکان بۆکەرتی غەززە وگەیشتنی ئەم یارمەتیانە بە کەسانی ئاتاج بەڕێ کردووە.