ئادار 10, 2024 08:30 Asia/Tehran

کارگێری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاند کە ئامانجی واشینگتۆن لە پێکهێنانی کریدۆری دەریاوانی چەواشەی بیروڕای گشتی لەو ڕاستیانەیە کە لە غەزە لەئارادان.

ئاوریل بێنوا" ڕایگەیاند کە ئامانجی واشینگتۆن لە پێکهێنانی کریدۆری دەریاوانی چەواشەی بیروڕای گشتی لەو ڕاستیانەیە کە لە غەزە لەئارادان.

بێنوا وتی: گەڵاڵەکەی ئەمریکا بۆ سازکردنی لەنگەرگەیەکی کاتی لە غەزە بەئامانجی زۆرترکردنی ڕەوتی یارمەتیە مرۆیەکان بۆ چەواشەی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهان لە کێسە سەرەکیەکانی غەزەیەو واشینگتۆن بەنیازە بەو کارەی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهان لە کێشەی سەرەکی ئەو کەرتە کە پەلاماری دڕندانەیە بۆسەر ئەو ناوچەو گەمارۆدانی سزادەرانەی خەڵکی سڤیلی فەلەستینە چەواشە بکا.

بینوا لە درێژەدا بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە جێگیرکردنی ئاگربڕ تەنیا ڕێگەچارەسەری گارانتی کراوی ڕاستەقینەی بەڕێ کردنی یارمەتی مرۆڤانەیە بۆ ئەو کەرتە.

لەدوای شپرزەتربونی بارودۆخی خەڵکی کەرتی غەزە بەهۆی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستیەوەو ئەوەیش بە پاڵپشتی هەمەلایەنەیی ئەمریکا میدیا ئەمریکیەکان لەزمان کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە جەوبایدێنی سەرۆکی وڵاتەکەیان فەرمانی بە ئەرتەش داوە بەندەرێک لە کەنارەکانی مەدیتەرانەی غەزە بەئامانجی گەیاندنی یارمەتی بۆ خەڵکی فەلەستین بکەنەوە.

سەرپەیڤ