ئادار 12, 2024 14:45 Asia/Tehran

وتەبێژی سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف ڕایگەیاند: ئێمە خوازیاری ڕاگیردرانی شەڕین بۆ ئەوەی کۆتایی بێنین بە مۆتەکەی نەبڕاوەی دانیشتووانی غەززە.

جەیمز ئێلدێر وتی: منداڵان زیاترین خەساریان لە شەڕ، برسێتی و بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە وەبەر دەکەوێ. 

"کاترین ڕاسێل" بەرپرسی کارگێڕیی یونیسێفیش پێشتر بە ئاماژە بەوەی کە ئێستاکە زۆرێک لە منداڵان لە کەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوونە، پێیداگرتبوو کە منداڵانی فەلەستینی لە غەززە مەترسیی مردنیان لەسەرە.

ڕاسێل لە ئێکانتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: لە هەر شەش منداڵی تەمەن ژێری دوو ساڵ لە غەززە، یەک منداڵ تووشی بەدخۆراکییەکی نالەبار بووە. هەر لەم ئاراستەیەدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین شەوی ڕابردوو وشداری دا: ژماری ئەو منداڵانەی بە هۆی برسێتی  قات و قڕی گیانیان لە دەست دەدەن، تا دێ زیاتر دەبێ.

ناوبراو وتیشی: زیاتر لە دوو ملوێن ئاوارە لە سەد ناوچەی غەززەدا هیچ شتێکیان دەست ناکەوێ بۆ خواردن. 

سەرپەیڤ