ئادار 16, 2024 13:03 Asia/Tehran
  • ئێران باج ناداتە بکۆژەکەی سەردارسلێمانی

بیرکەدەیەکی ئەمریکایی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی : لەئەگەریی هاتنەسەرکاری ترامپ، ئێرانیەکان لەبەر دەستوری تیرۆری سەردارسلێمانی ، باجی پێ نادەن

لە جەنگەی شەڕلە غەززەو ئۆکرانیا ، پرس ومەسەلەی ناڤۆکی ئێران کەوتە پەراوێزبەڵام وادیارە ئەمریکیەکان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە هەوڵ دان بۆدۆزێنەوەی ڕێگەچارەی نوێ لەمەڕ پێشگیری کردن لە دەسەڵاتی ناڤۆکی ئێران .ئەندیشکەدەی "ستیسمون" لە ڕاپۆرتێکدا بە نووسینی " بارباراسلوین" کارناسی بەشی ئێران دەنووسێت: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دوای چوونە دەری حکۆمەتی ترامپ  لەبەرجام لە ساڵی ٢٠١٨ تێکچوو، لەحاڵێکدا کە تاران بەشێوەی تۆکمە وتەواو پێبەندی بوو. ئێران یەک ساڵ سەبری کرد هەتا لە بەرتەسکیەکانی بەرجام تێپەڕیت وهەوڵەکانی حکۆمەتی بایدن ، یەکێتی ئۆروپا وکەسانی تر بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بوونەوە/. لەدرێژەی دائەم ئەندیشکەدە ئەمریکیە بانگەشەی کردووە کە کاربەدەستانی ئێرانی پیداگرن ، تەنیا شتێک کەدەتوانێ ئەوان بە بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی هان بدات، پەلاماری ئەمریکا یائیسرائیل بۆ سەروڵاتەکەیانە کەئەم کارە لە حاڵی حازردوور لە چاوەڕوانیە. هەروەها نووسیوویەتی : ئێرانیەکان بەسەرنجدان بە ئەزمونی خۆیان لە چوونەدەری ترامپ لەبەرجام لەدووی دەستەبەری گەلیکن کە بەرتەسکیی زێدەکە ئەوان قەبوڵی دەکەن، مەزیەتی دیاریکراو بۆ تاران بەدواوە دەبێت کەناتوانێ بە سادەیی وبەساکاری وبە مۆرکردنێک هەڵبگیردرێت. لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووەکە ئێرانیش وەکوو ناوچەکانی تری جیهان لە هەوڵ دایە هەتا خۆی بۆ ئەگەریی دامەزرانی حکۆمەتی دوهەمی ترامپ ئامادەبکات. ڕاوێژکارانی ترامپ بەشێوەی گشتیی لە هەمبەر ئێران دا سەختگیرن .

 

 

سەرپەیڤ