ئادار 19, 2024 08:30 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا رایگەیاند: "ڤلادیمیر پوتین" لە هەڵبژاردنەکانی هەشتەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، زۆرینەی دەنگی بەدەست هێناو بۆ جاری پێنجەم بوو بە سەرۆک کۆمار.

"ئێلا پامفیلوا" ئەمڕۆ لە ڕاپۆرێکی هاوپێوەند بە ئەنجامی هەڵبژاردنی سێ ڕۆژەی سەرۆک کۆماری رووسیا رایگەیاند؛ هاوبەشبوون لەو خولەی هەڵبژاردنەکان، ڕیکۆردێک بوو لە مێژووی رووسیای مۆدێڕندا، چونکە پتر لە٨٧ملوێن وسەت هەزار هاووڵاتیی ڕووس، ئامادەی بنکەکانی دەنگدان بوون.

بەقسەی ناوبراو، ٧٧.٤٤ لەسەتی کەسانی خاوەن مەرجی دەنگدان، بەشداری ئەو هەڵبژاردنەی رووسیا بوون.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی رووسیا هەروەها وتی: هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەو وڵاتە، لە ئاستێکی باڵادا بەڕێوەچوو و کەم وێنە بوو وە پوتین توانی لێبڕاوانە سەرکەوتن بەدەست بێنێ.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی رووسیا هەروەها ڕایگەیاند: هەوڵی کەسانێک لە دەرەوەی وڵات بۆ کارتێکەریی سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ڕووسیا، شکستی هێناو هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەنجامەکان نەبوو.

بەڕاگەیێندرانی هاوبەشیی٧٧.٤٤ لەسەتی خەڵکی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە ، ریکۆردی پێشووی ڕێژەی هاوبەشیی لە هەڵبژاردنەکانی رووسیا شکێندرا.

سەرپەیڤ