ئادار 19, 2024 11:00 Asia/Tehran

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەبارەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە، وتی: ئەو ناوچە، بووە بە گەورەترین گۆڕستانی جیهان.

"جۆزێف بۆرێل" ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێک لە بروکسل وتی: غەززە بەر لە شەڕ، گەورەترین زیندانی سەرئاوەڵا بوو و ئێستاش گەورەترین گۆڕستانی سەرئاوەڵایە.

لەو ناوچەدا دەیان هەزار فەلەستینی و زۆرێ لە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان، دەفن کراون.

ئەو بەرپرسە ئوروپاییە، دۆخی ئێستای غەززەی بە هیوابڕاو وەسف کردو هیوای خواست؛ ئەنجومەنی وەزیرانی ئوروپا لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیدا، لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوە بەو بابەتە، بڕیاربدات.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بەئاماژە بەوەی کە بیروڕای گشتی لە رۆژاوا نیگەرانی بارودۆخی مرۆیی غەززەیەو خوازیاری هەنگاونانی پراکتیکییە، وتی: لەودیوی سنوری غەززە، خواردەمەنی بەڕێژەی پێویست بۆ چەندین مانگ، کەڵەکە کراوەو ئەوە لەکاتێکدایە کە خەڵکی فەلەستین لە برسان گیان لەدەست دەدەن.

سەرپەیڤ