ئادار 19, 2024 12:45 Asia/Tehran

گوشارەکان لە ناوخۆی پارتی پارێزکاری ئینگلیز بۆ وەلانانی «ریشی سوناک» لە سەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە گەلێک زیاتر بووە.

پارتی پارێزکاری ئینگلیز وادیارە هیچ هیوایەکی بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتوودا نییە. زۆربەی ڕاپرسییەکان باس لە پێشەنگ بوونی پارتی خەنیم واتە پارتی کرێکار دەکەن و میدیاکانی ئینگلیزیش بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئەم وڵاتە ناوی دەبەن. هاوکات ژمارێک لە لایەنەکان بە دزەکردنە نێو پارتی پارێزکاری ئینگلیز کەتوونەتە هەوڵ و تەقەلا تا بە هەڵبژاردنی ڕێبەرێکی تازە و کاریزماتیک پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرانەری، پێش بە شکستی حەتمیی ئەم پارتە بگرن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئینگلیز هەر پێنج ساڵ جارێ بەڕێوەدەچێ. پارتی پارێزکار لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠دا توانی بە بردنەوە لە پارتی کرێکار بە ڕێبەرایەتی "گۆردۆن براون"ی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی ئینگلیز، پێکهێنەری کابینە و حکومەت بێ.

بەڵام ئێستا باروودۆخ لە نێوخۆی ئەم پارتە پارێزکارەدا گەلێک ئاڵۆزە و ناکۆکی لە سەر سیاسەتەکانی حکومەتی "ڕیشی سوناک"ی سەرۆک وەزیران تا دێ تووندتر دەبێ و ئەو ڕەوشەش بۆتە هۆی هیوابڕاویی خەڵک و دابەزینی ڕادەی پاڵپشتیی جەماوەری لە پارتی پارێزکاری ئینگلیز.

سەرپەیڤ