نەتەوە یەکگرتووەکان: قات و قڕی لە باکووری غەززە قەیرنێکی بێوێنەیە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند کەوتنەمەترسیی ئاسایشی خۆراک لە غەززەدا کە نیوەی دانیشتووانی بەرەوڕووی برسێتییەکی کارەساتبار بوونەتەوە و پێشبینی دەکرێ بێتوو دۆخەکە خێرا نەگۆڕدرێ، قات و قڕی تا مانگی مەی باکووری ئەم ناوچەیە بە تەواوی دادەگرێ.
سیندی مەک کێین، سەرۆکی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە (WFP) وتی: خەڵکی غەززە خەریکن بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لە دەست دەدەن. خێرایی پەرەسەندنی ئەم قەیرانی برسێتی و بەدخۆراکییەی سەرچاوەگرتوو لە بڕیار و کردەی ئێمەی مرۆڤ لە غەززە گەلێک تۆقێنەرە.
خاتوو بێس بێچدۆڵ جێگری بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی خۆراک و کشت و کاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فائۆ) وتی: سەدی ٥٠ی سەرجەم حەشیمەتی غەززە لە ئاستێکی کارساتبار و نزیک بە قات و قڕیدان کە ئەوەش تا ئێستا ڕووی نەداوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بەرنامەی جیهانیی خۆراک، نزیکەی یەک ملوێن و سەد هەزار کەس لە غەززە بە دەستی برسێتییەکی کارەساتبارەوە دەناڵێنن.
ئەم ڕاپۆرتە هەروەها ڕایدەگەیەنێ کە بە پێی دەیتا و زانیارییەکانی پلانی یەکپارچەی ئاسایشی خۆراک ناسراو بە (IPC) ئەوە زیاترین هەژماری کەسانێکە کە تا ئێستا بەرەوڕووی برسێتییەکی نالەبار و کارەساتبار بوونەتەوە.
بێچدۆڵ وتیشی: ئەنجامی لێکدانەوەی زانیارییەکان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە قاتو قڕی لە باکووری غەززە ئەوا خەریکە دەست پێ دەبێ.