ئادار 26, 2024 09:00 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەمڕۆکە شایەتی کۆدەنگییەکی بەرفراوانین لە ئاستی جیهانیدا هەتا بە ئیسرائیلییەکان بڵێ، ئاگربەس، پرسێکی زەروور و پێویستە.

"ئەنتۆنیۆ گۆترێش" وتی: ئاگربەس بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی غەززە، بابەتێکی زۆر گرینگە، بۆیە ئێمە پێداگربووین لەسەر پێویستیی ئەو ئاگربەسە. سەرەتا، دەنگی ئێمە تارادەیەک دەنگێکی بەتەنیا بوو، بەڵام ئێستا ئێمە هەر رۆژ شایەتی ئەوەین کە کۆمەڵگای جیهانیش ئەو پرسە زیاتر بەڕەسمییەت دەناسێ، لەم دواییەدا یەکێتی ئوروپا بۆ یەکەم جار ئیدیعای کرد کە شەڕوەستاندنێک کە ئاگربەسێکی پاوەجێی لێبکەوێتەوە، زەروورەتێکە. ئێمە هەر رۆژ لە ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیارنامەیەکمان لەبەردەست دایە کە تێیدا ئاگربەسێک داواکراوە کە هیچ پەیوەندییەکی نیە بە ئازادکرانی بێ شەرت و مەرجی هەموو دیلکراوان و گیراوان، ئێمە هەمیشە پێداگربووین لەسەر پێویستیی ئازادکرانی گیراوان و بەندکراوان.

ئێمە شایەتی کۆدەنگییەکی بەرفراوانین کە لە ئاستی کۆمەڵگای جیهانیدا خەریکە سەردەگرێ هەتا بە ئیسرائیلیەکان بڵێ کە ئاگربەس، پێویستەو من هەروەها شایەتی بەرفراوانتربوونی کۆدەنگییەکە لە ئەمریکام. لە یەکێتی ئوروپاش شایەتی ئەو کۆدەنگییەم و هەڵبەت لە جیهانی ئیسلامیش ئەو کۆدەنگییە هەیە.

گۆترێش لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کۆدەنگییەکی بەرفراوان بۆ ئەوەی بە ئاشکرا بە ئیسرائیلییەکان بڵێ کە هەرچەشنە هێرشێکی ویشکانی بۆسەر رەفەح دەتوانێ کارەساتبار بێ و من هیوادارم ئەو کۆدەنگییەی لەئاستی جیهانیدا خەریکە سەردەگرێ، ئیسرائیل ناچار بە پێداچوونەوە بکاو خۆببوێرێ لەوەی وا ڕەنگە کارەساتێکی خەمبار بەدی بێنێ.

سەرپەیڤ