ئادار 26, 2024 10:30 Asia/Tehran

پزیشکانی گشتی لە ناوچەی "وێڵز"ی ئینگلیز لە درێژەی مانگرتنەکانی ڕابردوودا، دەستیان دایە مانگرتنی چوار ڕۆژە.

نزیک بە سێ هەزار کەس لە پزیشکانی گشتی، هۆی مانگرتنەکەیان گەڕاندەوە بۆ خەمساردیی حکومەت بەرامبەر داواکارییەکانیان سەبارەت بە باشترکرانی بارودۆخی ئیش و کار و مووچە.

کۆمەڵەی پزیشکانی بەریتانیا (بی ئێم ئەی) بۆ پاڵپشتی لەو پزیشکانە ڕایگەیاند، بارودۆخ "زۆر جێی نیگەرانیە" بەڵام چارەیەکیان بۆ نەماوە، چونکە مووچەی پزیشکان لە پانزە ساڵی رابردوودا لەبەر هەڵاوسانی ئابوری، بۆ یەک لە سێ کەمی کردووە.

پزشکانی مانگرتوو پێیان داگرت، لەماوەی مانگرتنەکەیاندا، ئاگاداریی و ڕێنماییە خێراکان بۆ نەخۆشەکان ڕەچاو دەکرێ.

مانگرتنی فەرمانبەرانی بەشە جیاجیاکانی راژەکاریی گشتی لە ئینگلیز کە لە هاوینی دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی ئیشکردن و مووچەو هەروەها ناڕەزایەتی بەرامبەر بە خەرج و بەرجی ژیان دەسپێبووە، هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ