ئادار 28, 2024 15:00 Asia/Tehran

ڕاپۆرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین وتی: ئەوەی وا "ئیسرائیل" دەیکا، پێشاندەری نیازی ئەو رژیمەیە بۆ لەناوبردنی هەموو کەس و نموونەی ئاشکراشی ژینۆسایدە.

"فرانچێسکا ئالبانێز" وێڕای ئاماژە بەوەی کە لەو کاتەوە دەستی کردووە بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەی، چەندجار بەرەوڕووی هەڕەشە بووەتەوە، وتی: "لە ساڵی١٩٧٤ـەوە خەڵکی غەززە بەرەوڕووی ئەو ژینۆسایدەن".

ناوبراو لەوبارەوە وتی: "ئێمە پێویستیمان بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە هەتا ڕوونی بکەینەوە کە ئاخۆ ئەوەی وا لە ساڵی١٩٤٨دا ڕووی دا، ژینۆساید بوو یان نا؟"

ڕاپۆرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە پێشێلکرانی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن ئیسرائیلەوە، وتی: " ئیسرائیل وتوویەتی کە ئامانجی، لەناوبردنی حەماسە، بەڵام کردەکانی بووەتەهۆی کوژرانی بەشی هەرەزۆری خەڵکی سیڤیل".

ناوبراو هەروەها وتی: "ئەوەی وا ئیسرائیل لە غەززە دەیکا، بارودۆخی ژیان بۆ فەلەستینیان نامومکین دەکا".

سەرپەیڤ